بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی #لالش# لە دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25/10/2022 چوار کتێبی نوێ بڵاو دەکەنەوە.
داوود خەتاری، بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''یەکێک لە ئەرک و چالاکییەکانی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش نووسین و تۆمارکردنی مێژوو و کولتووری #ئێزدی#یانە لە چوارچێوەی ڕۆشنبیریی کوردی و زەنگینکردنی کتێبخانەی کوردیدا و ئێستاش بەشی لێکۆڵینەوەی بنکەی لالش چوار کتێبی گرنگی چاپ کردووە و ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا هەر چوار کتێبەکە بە واژۆی نووسەرەکانیان بڵاو دەکرێنەوە.''
ئاشکرایشی کرد: کتێبەکان بریتین لە (سیاسەتی بەریتانیا دەربارەی پێکهاتە ئایینییەکانی ئێڕاق لە نێوان ساڵانی 1914 تا 1941)، بەرهەمی د. عەدنان زیان فەرحان، هەروەها کتێبی (تێگەی خوداوەند بەلای ئێزدی و زەردەشتی و سابیئەی مەندائییەوە)، بەرهەمی د. حەنان نووری و کتێبی (پەیڤەکانی کرمانجی لە زمانی خەڵکی باشیک و بەحزانیدا)، بەرهەمی عەرەب شنگالی و کتێبی (هندەک ڤەکۆلین ل دۆر ئەدەب و ڕەوشەنبیریا کوردی)، بەرهەمی حەجی جەعفەر.
ئا[1]مادەکردن: #سارا سەردار#