دەنگی دوورە
شڵقەی ژوورە
بازنەی سوورە
مەبەستی مەتەڵەکە مەشکە ژەنینە، دەنگی دوورە، واتە: کاتێک کەیبانوویەک لە حەوشی ماڵێکدا مەشکە دەژەنێ، لە دوورەوە گوێبیستی دەنگی ژەنینەکە دەبیت، شڵقەی ژوورە، واتە: دەنگی شڵقەی ژەنینەکە دەبیسترێ، بازنەی سوورە، واتە: دەمی مەشکە. وەڵام (مەشکە ژەنین) .[1]