ناونیشانی پەڕتووک: شیرینیی قاوە لە تاڵییەکەیدایە
ناوی نووسەر: عەبدوڵڵا مەغلووس
ناوی وەرگێڕ: #کاروان حەسەن عەزیز#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئایا ڕۆژێک لە ڕۆژان بیرت کردووەتەوە کە ژیانی من و هیی تۆش هاوشێوەی کوپێک قاوەی تاڵە؟!
سەرەڕای سەختی و تاڵییەکانی ژیان، کەچی دەروونمان حەز بە ژیانکردن دەکات و خۆشەویستیی دنیا بە دڵماندا دەچێ، تا دەگات بەوەی ئالوودەی ژیان دەبین.
ناکرێت نکۆڵی لەوە بکەین کە قاوە کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر ئەقڵ و ئاوەزمان هەیە. جادووی قاوە لە بۆنوبەرامە و تامە ئەفسووناوییەکەیدایە، ئەو هەستەی کە لە ناخیشماندا دەیچێنێ، وامان لێ دەکات کە لە قووڵایی دەروون و دڵمانەوە هەستی پێ بکەین.
ئەو بۆنوبەرامەی لە هاڕاوەی قاوە دەگات بە هەستی بۆنکردنمان، دەمانبات بۆ جیهانێکی پڕ لە خەون و خەیاڵی جوان.
ئای لە بۆنوبەرامەی قاوە! چەند جوان و شیرینە! ئەو کاتەی پەڵەی ڕەنگقاوەیی قاوە بەسەر جلوبەرگەکانمانەوەیە، چەند جوان خۆی دەنوێنێ، وەک ئەوە وایە کە باوەشێکی ئەبەدیمان پێدا بکات و حەز نەکات لێمان جیا ببێتەوە.
لە هەر قومێکیدا، ڕەنگ و بۆنوبەرامەی قاوە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە ژیان هەرچەندە تاریک و نوتەک و تاڵ بێت، کەچی هەر بەتامە، دەکرێ لەگەڵی ڕابێین و تاموچێژی لێ وەر بگرین.
هاوشێوەی قاوە، ژیان هاوسەنگییەکە کە لە هەموو کات و ساتێکدا دەبێت تیایدا هەڵبکەین.[1]