ناونیشانی پەڕتووک: بەڵگەی ئارکیۆلۆجیی پێغەمبەران
ناوی نووسەر: سامی عامری
ناوی وەرگێڕ: #مەودوود جەبار#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم توێژینەوەیە کاری بریتییە لە هێنانەوەی بەڵگە و شایەتیی دەرخستنی ئاسەوارە مێژووییەکانی پێغەمبەرانی نێو قورئان... باسی سنووری ئەو شایەتی و هەڵانەش دەکا کە لەم بارەیەوە کراون. بۆیە سەرپاکی توێژینەوەکە لەدەوری شایەتییە شوێنەوارییەکان دەخولێتەوە. ئەوەش داخوازی ئەوەیە پەیڕەوی توێژینەوەکە لەسەر بنەماکانی پەیڕەوی مێژوویی -لە بیچمە ئارکیۆلۆجییەکەیدا لە بارەی خوێندنەوەی ئەوەی چی لە مێژوودا گوزەراوە- بنیات بنرێ.
لە پێرەوە ئیسەلامییەکەشدا خۆمان بە مێژووەوە سەرقاڵ ناکەین، ئەوەی کە خۆی لە قەرەی لێکۆڵینەوەی سەنەد و ڕێگەکانی گێڕانەوەی بابەتەکان و هۆیەکانی دەدات، چوونکە مێژووی پێغەمبەران هیچ سەنەدێکیان نییە. سەنەد بەو مانایەی کە لە مێژوو و عورفی ئیسەلامیدا هەیە - جگە لە سەرگوزەشتەی جەنابی خەتمی ئەنبیا، لەسەری بێ سەڵات و سەلام هەتا ڕۆژی قیا.
هەوڵ و تەقەللای ئەوەشم داوە توێژینەوەکە بۆ کەسانی ناپسپۆڕیش ڕوون بێ، بەڵام نەک ئەوەی زۆر زۆریش سادەی بکەمەوە، حەزم لێ نییە خوێنەر بێزار بێ، بەڵام دەشبێ بزانرێ کە بابەتەکە پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی ڕەخنەگەلێکی زۆر ورد کە لە کتێبە ئەکادیمییەکان یان ناوەندییەکاندا باوە. ڕەوا نییە بابەتەکە کورت و پوخت بکرێتەوە کە خۆی هەقی درێژکردنەوە و وردکردنەوەی هەبێ.
ئەگەرەکینەی خوێنەرێکی بەڕێزیش پەلەی وەڵامی گومانێکی بێ لەسەر یەکێک لەو پێغەمبەرە بەڕێز و نوری چاوانە، دەتوانێ خێرا خۆی بگەیەنێتە فەهرەستەکە و ئەوەی گەرەکیە بیخوێنێتەوە، بەبێ ئەوەی خۆی بە وردەکارییە بنچینەییەکانەوە خەریک بکات و بگەڕێتەوە سەر بنجوبناوان کە لە دەروازەی یەکەمدا باسمان کردووە، لە کاتێکدا بەندە بڕوام وایە زانینی بنجوبناوانەکەی لە وردەکارییەکان بەپێزترە.[1]