ناونیشانی پەڕتووک: ڕێگاکان
ناوی نووسەر: ئیبراهیم عومەر سەکران
ناوی وەرگێڕ: #سۆیلا حەمە ڕەشید#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕینوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
هێشتا لە دەروونی زۆر کەسدا وەهمێکی شاراوە و داپۆشراو هەیە، کە لایان وایە دەشێت بنیادەم بگات بە شکۆمەندی بەبێ بەرخۆدان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەختی و دژواری و چەشتنی تاڵی و سوێری...
بێگومان خودای گەورە پێکهاتەی ئەم ژیانەی بە جۆرێک داڕشتووە کە (کارە مەزنەکان)، ئەوانەی کە قورئان تێکستی لەسەریان هێناوە، وەک ڕۆچوون و قووڵبوونەوە لە زانست، دەرکەوتن و سەرکەوتنی هیدایەت و ڕێنمایی و ئایینی هەق، بەسەر هەموو ئایینەکانی تردا، وە دامەزراوی و جێگیربوون لەسەر زەوی، چاکسازیی گەل و ئوممەت و هاوشێوەکانیان لە داخوازییە گەورەکان، دەست بنیادەمێک ناکەوێت کە لەوپەڕی ئاسوودەییدا بێت، لە خواردن و خەوتن و خواردنەوە و نووستن و کاتگەلی پشوودانی... ئەم ڕاستییە شەرع بەڵگەی لەسەر هێناوەتەوە و ئەزموونەکانی ژیانیش هاواری بۆ دەکەن.[1]