ناونیشانی پەڕتووک: کچەکەت بکە بە پاڵەوان
ناوی نووسەر: دارلین برۆک
ناوی وەرگێڕ: #سۆیلا حەمە ڕەشید#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
کاتێک بۆ ساتێک سەیری ڕابردوو دەکەم، بۆئەوەی بەنرخترین ئه و شتانەی کە لە ژیانمدا بوونیان هەیە ڕیزبەندی بکەم، دەبینم کچەکانم زۆرترین پشکیان تایبەت کردوە بە خۆیان. ئەوانیش هەروەک دایکیان ناوازە و خاڵی نین لە هەر جۆرێک لە کێشەکانی ژیان؛ بەڵام کچانێکی سەرسامکەر، بەتوانا، بەتام، پڕ لە جۆش و خرۆش و بەسۆزن. لەڕاستیدا ئەوان کچەیلێکی بەتوانا و شایستەن؛ ئەڵبەتە ئیدی ئێستا دەبێت بڵێم: ژنانێکی لاوی بەتوانا و شایستەن.
جیاوزی نییە ئه و کچانەی دێنە نێو ژیانتانەوە لە ڕێگای هاوسەرگیریەوە بێت، یاخود ئەوانتان بە منداڵی خۆتان قبوڵ کردبن و تەبەنیتان کردبن، یاخود خۆتان ئەوانتان هێنابێتە دونیاوە، لەهەر شێوە و دۆخێکدا بێت دایکان ئارەزووی ئەوەیان هەیە ئه و کچانە بەشێوەیەک پەروەردە بکەن، کە بیانکەن بە کچانێکی بە توانا و شایستە – کچانێک بە ئازایەتی و ویستێکی چەسپاو و نەلەخشاو بژین، لەسەرپێی خۆیان ڕاوەستن و لە هەمانکاتدا ببنە تەکیەگای ئەوانی تریش. ئەوان لەگەڵ ئەوەی خاوەنی شکۆ و دامەزراوین، دەبێت هەمیشە بەسۆز و میهرەبان و دڵسۆز و تێگەشتوو بن. ئه و کچانە، نە بێ عەیب و کەم و کورتی دەبن، نە خاڵی دەبن لە ئارێشە و گرفت؛ ئەوان دەردی سەری دروستکەر و نا لۆژیکن و سەری بێ دەلاک دەتاشن و هەندێک کات کەمێک ئاڵۆز دەبن. ئەوان کەسانێکی سەرنجڕاکێش، خۆشەویستن، وەک گەوهەر وان، پەیوەندی نێوان ئێوە و ئەوان قوڵتر و فراوانتر دەبێت لە هەر پەیوەندیەکی تر لە ژیانتاندا.[1]