ناونیشانی پەڕتووک: ساڕێژی دڵان
ناوی نووسەر: یاسەمین موجاهید
ناوی وەرگێڕ: ئاراس عیزەدین
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
لەم سەفەرەمان هەست بە برینی دابڕانمان لە پەروەرێن دەکەین. ئاتاجی ئەوەین پەروەرێن برینە قووڵەکانمان ساڕێژ بکات. ئەمەیش بنچینەی پێویستی مرۆڤایەتی، ئاتاجبوون، خۆشەویستی، پەیوەندی، سەلامەتی، قبوڵکردن، پێداهەڵدان، تێگەیشتن و بایەخپێدانمانە. پێویستییەکانمان هاندەرمانن لە هەموو ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەین تاکوو بە دیداری بەدیهێنەر و کارساز شاد ببینەوە. بەردەوام تامەزرۆی گەڕانەوەین بۆ نشینگەی ڕەسەنی خۆمان و لای خالقمان.
هەر لە سەرەتاوە هەوڵمان داوە ئەم برینە لە ڕێی شتانێکی دیکە جگە لە پەروەرێن ساڕێژ بکەین. ویستوومانە لە ڕێی دروستکردنی پەیوەندی، دەستخستنی پارە و پۆست و پلەوە هەستی کامڵبوون لە ناخماندا دروست بکەین. هەوڵمان داوە فەراغی ڕۆحیمان لە ڕێی سڕکردن، دەرمانی بێهۆشکەر، خواردنەوەکان و تێرکردنی لایەنی جەستەییمانەوە پڕ بکەینەوە. نائومێدانە ژیانمان لەم زەمینەدا بەسەر بردووە و هەوڵی ساڕێژکردنی خود دەدەین. وێڵی هەموو شوێنێکین تاکوو ئەم دڵتەنگییەمان ساڕێژ بکەین، وەلێ هەمووی بێسوودن.
ڕۆحمان لەلایەن خوداوە و بۆ ئەو زاتە مەزنە سازێنراوە. هەرگیز ناتوانین دوور لە زاتی مەزنی ئاشتی و ئارامی بچێژین؛ هەرگیز کامل نابین. شیفابەخش و ساڕێژکەر هەر ئەو زاتەیە. برینە مەعنەوییەکانمان بەهۆی دابڕانمان لە خالقەوەیە. چلۆن بەم شتە ماددییانە ساڕێژ دەبن!؟[1]