خوا دەدا، نازانێ بخوا.
ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا کار دەکەن، ڕۆژانە داهات و بژێوییان هەیە، هەندێک کەس کورد واتەنی بەختی زۆرە و داهات و دەستکەوتی زۆر دەبێت بە تووشییەوە، بەڵام نازانێت چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکات یان بەکاری بهێنێت و کەڵکی لێوەرگرێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەش و پارووی چەوری بۆ بێتەپێش بەڵام نازانێت بیخوات.[1]