دوو باز لە قەد چیان بەرامبەریەکن
بیانگرن دەمرن، بەریاندەن دەفڕن
قەد چیا: واتە پاڵ چیا، دوو باز لە قەد چیا بەرامبەریەکن، مەبەست لە دوو چاوی مرۆڤە کە بە دوو باز چووێنراوە، هەروەها لە دەموچاودا بەرامبەریەکن، بیانگرن دەمرن، واتە: گەر بەری چاو بگیرێ دنیا تاریک دەبێ، بە مردن چووێنراوە، بەریاندەن دەفڕن، واتە چاو گەر ئازادبێت، دەتوانێت تەماشای هەموو شتێک بکات. وەڵام (چاو) .[1]