دوو حەوزم هەیە پڕ لە ئاوی گەش
لەناویان هەڵکەوتووە دوو کەشتی ڕەش
مەبەست لە چاوی مرۆڤە، دوو حەوزم هەیە پڕ لە ئاوی گەش، مەبەست لە هەر دوو چاڵی چاوی مرۆڤە کە هەمیشە تەڕن و پڕ لە ئاون، لەمەتەڵەکەدا بە دوو حەوز بەراوردکراوە، لەناویان هەڵکەوتووە دوو کەشتی ڕەش، مەبەست لە دوو گلێنەی چاوە، چۆن کەشتی لە ئاودایە، گلێنەی چاویش ئاوی بەدەورەوەیە. وەڵام (چاو) .[1]