ڕەشی ڕەشاندوو
دەچێتە کونی بە موو
دێتەدەرێ ئاوی لە دوو
مەبەست لە کلچێوە، کلچێو: جۆرە تۆزێکی ڕەشە، ژنان و کچان بۆ جوانی چاوی پێدەڕێژن (فەرهەنگی شێخانی) ڕەشی ڕەشاندوو، مەبەست لە کلە، دەچێتە کونی بە موو، مەبەست لە پێڵووی چاوە کە بە کل دەریژرێ و برژانگی پێوەیە. کە هاتەوە ئاوی لە دوو، واتە: لەکاتی چاوڕشتندا چاو کەمێک ئاو دەکات. وەڵام (کلچێو) .[1]