ناونیشان: مرۆڤایەتی دەبێتە کۆیلەی دروستکراوێکی دەستی خۆی
ئامادەکردن: #ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی CKI#
لە دوای کرانەوەی جیهان بە ڕووی دونیایەکی دیجیتاڵیدا مرۆڤایەتی بە گشتی و بە هەموو چین و توێژەکانیەوە نوێگەریەکی تەواو ڕووی لە گۆی زەوی و دانیشتوانەکەی کرد سەرەتا بە ڕوئیایەکی سادەوە (بینینێکی) بەخێرهاتنیان لەم دونیایە نوێیە کرد کە بوویە ناخ پیس و بە ڕواڵەت ڕووخۆش بۆ مرۆڤایەتی ساڵی 1965 دارپا کە لە پشت هەموو داهێنانە سەربازی و جەنگیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکاوەیە یەکەمین هێڵی (ئینتەرنێتی) بە مرۆڤایەتی بەخشی لە ژێر ناوی (ئەراپ نێت)وە دوو ساڵ دواتر بە تەواوی لە ساڵی 1967 بە مرۆڤایەتی بەخشی پاشانیش دوای چەند ساڵێک خوودی خۆی ئینتەرنێتەکەی وەستاند و نەوەیەکی تازە چاو بە دونیا هەڵهێنراو چاوی بە دونیا هەڵهێنا زانی کە مرۆڤەکانی ئەم زەمینە ئەوەندە بە سانایی و بە زوویی ئاڵودەی ئەم کۆرپەیە دەبن کە ناتوانن ڕۆژانە دە خولەک تەرکیز بخەن بۆ سەر بابەتێک و 90 جار سەیری کۆرپەکە بکەن وە مێشکە سادە و بەهێزەکەیان فێری مەڵتی تاسکینگ بکەن (چەند کارکردنێک لە یەک کاتدا) با گەشتێک بکەین بۆ ئاسیا بە دەقیقی وڵاتی چاینا کە لە ژێر سایەی پارتی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتەوە سەرکردایەتی دەکرێت پێش ئەوەی سەرێک لە شورا ناودارەکەی چاینا بدەین با سەیری خۆری سەر بەفرەکانی هاربین بکەین کە لە پێش ڤیستیڤاڵی بەهاردا پلەی ساردیەکەی -40 دەبێت وە ئەو کاتیش خاتوونەکان خەم یانە کە کوڕێکی نەناسراو وەکوو خۆشەویست (کوڕە هاوڕێ، خۆشەویست) بەکرێ بگرن بۆ ئەوەی پێیان نەوترێ شینگ نو واتا قەیرە کچ چونکوم لە چاینا کچانی تەمەن 27 بۆ 33 ساڵ زۆربەی جار بەشێوەی پەلار (تەعەلیق) ئەو ناوەیان پێوە دەلکێنرێ. نرخی هەر کەپڵێکیش بڕی 300 دۆلاری ئەمریکیە بۆ هەر ڕۆژێک نازانم بۆچی کۆرپەکەمان دەیەوێت هەموو ژیانمان بکات بە دیجیتاڵی یان ئەوەتا ئێمە بۆ ئەو نامۆین یان ئەو بۆ ئێمە نامۆیە؟ دەگەڕێمەوە پایتەختی چاینا کە بەتەواوەتی 200 مڵیەن کامێرای چاودێری ڕاهێنراو بە ئەقڵی زیرەک بەردەست ئەوەی نوێدەکرێتەوە تەنها زیتەڵی کامێراکانە بۆ چاودێری و ناسینەوەی دانیشتوان پاشانیش پلەبەند کردنیان لەبۆ دوو گروپی جیاواز کە بریتین لە گروپی کەسە باشەکان و کەسە خراپەکان لات سەیر نەبێت لە چاینا ئیدی ڕواڵەت و ناخ و چاوەکان جێگەی متمانە نین بەڵکوو ئێستا خەواریزیمیەکان (ئالگۆریثمەکان) بڕیاڕ دەدەن لەسەر ئەوەی چەند خاڵ بەدەست دەهێنیت بۆ ئەوەی بتوانیت گەشتی دەرەوەی وڵات بکەیت و تکتی شەمەندنەفەری خێرا ببڕیت بۆ ئەو پێرمیشنە (توانایە، دەسەڵاتە، ڕێگەپێدانە) پێویستە ڕێژەی پۆینتەکانت سەروو 500 بێت تاوەکوو خەواریزیمیەکە لە کاتی بینینی تۆدا گڵۆپی سەوزت بۆ هەڵبکات خۆ گەر بێت و هاوکێشەکە پێچەوانە ببێتەوە ئەوا تۆ ناتوانی گەشتی دەرەوەی وڵات و پاشانیش تکتی شەمەندنەفەری خێرا ببڕیت وە ئیدی تۆ کەسێکیت کە لەلایەن حکومەتەوە جێگەی متمانە نیت وە دەکرێیتە ژێر چاودێریەوە لاتان سەیر نەبێت کە دەڵێم کە دایکێک بچێتە مارکێتێکی چاینا و لەوێ دایبیەک بۆ منداڵەکەی بکڕێ ئالگۆریثمەکە لێکی دەداتەوە کە ئەم دایکە هەستی بەرپرسیاریەتی دەزانێت بۆیە پۆینتی زیاتری پێ دەدات، دووبارە لە کاتی پێدانی باج و کرێی کارەبا و ئاو و هتد... ئەوا دووبارە پۆینتی زیاتر بەدەست دەهێنیت پاشانیش خەڵات دەکرێیت خۆ گەر بێت و پێچەوانە بێت ئەوا لەنێو زیندانێکدا دەژیت بەڵام لە جیاتی ئەوەی لە کووچی چوار دیواران بیت ئەوا لە دەرەوەیت وە کاتێکیش هەوڵی ڕاکردن بدەیت و وڵات جێبهێڵی وەکوو سەردەمی دەرە بەگایەتی خزم و کەس و کارەکەت تووشی زیندانی و کێشە و ئەشکەنجە دەکەیتەوە بۆیە پێتان دەڵێم بە خێربێن بۆ چاینا خاوەنی گەورەترین سیستەمی چاودێری متمانەی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی دەستکردی زیرەکەوە ئەمەی کە هەمووی باسم کرد خەیاڵ نین و فانتازیای نێو مێشکی خۆم نین بەڵکوو بە بینینی دۆکیۆمێنتاریەکی کەناڵی ئەل جەزیرەی ئینگلیزی گەڵۆڵە بوون پاشانیش ئەو فیلمانەی کە لە ڕابردوودا لەلام خەیاڵ و زانستی بووە ئێستا ڕاستەقینەیە بۆیە دوای گەورەبوون و تێگەیشتنم بۆ دونیای دیجیتاڵی لە دوای 11 ساڵ زیاتر تێیدا ژیان گەیشتوومەتە بڕوایەک کە هیچی ئەم فیلمانە بەبێ مەبەست دروست ناکرێن لەلایەکیش قسەکانی ماسک خاوەنی کەمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا و تویتەر لە مێشکمدا هاتووچۆ دەکەن کە بۆچی ئەو ئەوەندە بە نەرێنیانە باسی دەستکردی زیرەک دەکات وە ڕۆبۆتەکانیش بەڵام وا خەریکە هێندەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ڕۆبۆتێک دروست دەکات کە وەکوو مرۆڤ کارەکانی دەکات ئەمەش ناڕەزایەتی و توڕەیی کارمەندەکانی خۆی لێ خڕکردۆتەوە ! پێم سەیرە زۆریش سەیر گوتەکانی ماسک و کردارەکانی پێچەوانەی دونیای ڕاستەقینەن لە کۆتایی ئەم پێشەکیەدا دەڵێم ئێستا کاتی قاچ گرتنی تێکنۆلۆجیایە نەوەک کۆتایی هاتنی. [1]