ناونیشانی پەڕتووک: بنەماکانی بەرپرسیارێتی
ناوی نووسەر: محەمەد ڕاتب نابلسی
ناوی وەرگێڕ: #مەودود جەبار#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕینوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
لەبەر ئەوەی عەقڵ ئامرازی ناسینی خودایە و لەبەر ئەوەشی کە بنەماکانی عەقڵ لەگەڵ بنەما گەردوونییەکاندا پێک دێنەوە، بۆ نموونە ئەوەی کە عەقڵ لە ڕێگەی هۆکارەوە لە شتەکان دەگات، کە بەمە دەگوترێت بنەمای هۆ و بەرهۆ. پاشان عەقڵ لە شتی بێئەنجام تێناگات و ئەمەش پێی دەگوترێت بنەمای مەبەستداری. عەقڵ شتێک و دژەکەی پێکەوە کۆ ناکاتەوە و ئەمەش پێی دەگوترێت بنەمای دووپێکنەساز.
کەواتە بنەما عەقڵییەکان لەگەڵ بنەما گەردوونییەکاندا پێک و تەبان. عەقڵیش ئامرازی ناسینی خودایە. خۆش بە حاڵی ئەوەی عەقڵی لەوەدا بەکار دێنێت کە بۆی ساز کراوە. واوەیلاش بۆ ئەوەی عەقڵی لە شتێکدا بەکار دێنێت کە بۆی دروست نەکراوە لە فرتوفێڵ و گومڕاکردن و وەدرۆزانین.
چاک ئەوەیە کە شەرع بە چاکی داناوە و خراپیش ئەوەیە کە شەرع بە خراپی داناوە
ئەگەر ئاوەز پێوەرێکی زانستی بێت و فیترەتیش پێوەرێکی دەروونی، ئەوا شەرع پێوەری ئەم دوو پێوەرەشە.
چاک ئەوەیە کە شەرع بە پەسەندی داناوە و خراپیش ئەوەیە کە شەرع بە ناپەسەندی دەزانێت. ئەگەر عەقڵەکەت لەگەڵ شەرعدا هاتەوە، ئەوە سوپاسی خودای لەسەر بکە. خۆ ئەگەر پێک نەسازان، ئەوە عەقڵەکەت دەسکاری کراوە، چوونکە شەرع بنچینە و بنەڕەتی کاروبارە.[1]