زاری بۆلای دایکت دێنێ
قنگی بۆ لای باوکت دێنێ
مەبەست لە کاری مەشکە ژەنینە بە دەستی دایک و باوکێک، زاری بۆلای دایکت دێ، زار دەم واتە: دایک لای دەمی مەشکەوە وەستاوە لەکاتی مەشکە ژەنینەکەدا، قنگی بۆ لای باوکت، واتە: باوک لای قنگی مەشکەوە وەستاوە، بەهەردووکیان مەشکە دەژەنن. وەڵام (مەشکە) . [1]