ناو: نگین
نازناو: عەبدولمەلەکی
ساڵی لەدایکبوون: 2001
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-10-2022#
شوێنی شەهیدبوون: #هەمەدان#
$ژیاننامە$
نگین عەبدولمەلەکی، خوێندکاری تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی شاری قوروە لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی #ژینا ئەمینی#، لە شاری هەمەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شەهید کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نگین عەبدولمەلەکی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەمەدان، ڕۆژی چوارشەممە 12-10-2022 لە ئەنجامی لێدانی باتۆمی هێزە ئەمنییەکان لە سەری ناوبراو بەسەختی بریندار بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ بەشی ناوخۆیی کچان گیانی لەدەست داوە.
شایەتحاڵێکی ئەو ڕووداوە کە خوێندکاری زانکۆی سەنعەتی هەمەدانە، لەم بارەوە تایبەت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: هێزەکانی حیراسەتی زانکۆ (هێزی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە زانکۆ (لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان دوای ئاگادارکرانەوەیان لە مردنی نگین خێرا چوونەتە بەشی ناوخۆیی ئەو زانکۆیە و دەستیان بە هەڕەشەکردن لە خوێندکارانی ئاگاداری ئەم بابەتە کردووە، هەروەها هەر ئەو شەوە بنەماڵەی عەبدولمەلکیان لە شاری قوروەوە بانگی هەمەدان کردووە.
ئەو سەرچاوە جەختی کردەوە کە: حەراسەت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە خوێندکارانی ئاگاداری ئەو ڕووداوە و بنەماڵەی عەبدولمەلەکی کردووە کە دەبێت بڵێن نگین بەهۆی خواردنی ماسی قوتو ماوە بەسەرچوو گیانی لەدەست داوە.
هەنگاو زانیویەتی کە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی نگین عەبدولمەلەکی ڕۆژی هەینی، #14-10-2022# و لەژێر چاودێری و گوشاری هێزە ئەمنییەکان لە شاری قوروە بەڕێوەچووە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە نگین عەبولمەلەکی خوێندکاری بەشی ئەندازیاری پزیشکی زانکۆی سەنعەتی (پیشەیی) هەمەدان بووە.[1]