دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دکتۆر جەمال فوئاد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراو، تێکۆشەر و پسپۆڕی بواری کشتوکاڵ، دکتۆر جەمال فوئادم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
دکتۆر جەمال فوئاد لە خانەوادەیەکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، هەموو ژیانئ خۆیان بۆ خزمەتی گەلەکەمان تەرخان کرد، سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەیان کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی و ڕۆشنبیری گەورە بوون، خزمەتی یەکجار گەورەیان بە گەلەکەمان کردووە.
بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم مرۆڤە مەزن و تێکۆشەر و ئەکادیمییە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خۆمان و سەرجەم ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەر و قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!