دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز، هاوخەبات و هەڤاڵانی تێکۆشەری دێرین (#مەلا ڕەحیم مەلا ڕەشید# سەرقەڵا)
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (مەلا ڕەحیم مەلا ڕەشید سەرقەڵا)، پارتیزان و سکرتێری پێشووی سەرۆک #مام جەلال# بۆ کاروباری پارتیزانەکانی #گەرمیان#مان پێگەیشت.
هەڤاڵ مەلا ڕەحیم یەکێک بوو لە تێکۆشەرە قارەمانەکانی ڕێگای خەبات و کوردایەتی، نموونەی بەرزی قوربانیدان و گیانفیدایی بوو لەپێناو خاکی کوردستان و هەمیشە لەبەرەی گەلەکەیدا بوو. ئەوکاتەش کە قایمقامی #کفری# بوو، چەندین ساڵ دڵسۆزانە و لێبڕاوانە خزمەتی کرد.
لەدەستدانی جوامێرێکی وەک مەلا ڕەحیم لەدڵەوە نیگەرانی کردین و پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی، هاوڕێ و هەڤاڵانی دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
26ی ئەیلوولی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!