دەی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
لە یادی کارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی وپەلاماردانی شەنگال و دەوروبەری لە لایەن چەکدارانی تیرۆریستی #داعش#ەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوریانیانی ئەو کارەساتە دائەنەوێنین.
هەر لەم یادە کارەساتبارەدا وێرای ئەوەی ئەو ناوچانە لە چنگی زوڵم و زۆری چەکدارانی داعش ڕزگار کراوەو بەشێک لەو کەسانەی بە دیل و کەنیزەک فڕێنرابون ڕزگاریان بوەو ئازاد کراون،
هەوڵ و کۆششەکانی ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوەیە هەوڵەکانی هەموو لایەک بەحکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی کە لە کارەساتەکەوە تاکو ئێستا بێسەرو شوێنن، هەروەها کاری جدی بکرێت لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوندو شارۆچکە و شوێتی نیشتەجێونی ئێزدییەکان و لە ژیانی ناو کەمپ و ئاوارەیی و بەکار هێنانیان وەک کارتی سیاسی جۆراوجۆر ڕزگار بکرێن و ژیانێکی ئاسودە و فەراهەمیان بۆ دابین بکرێت و کارو دەسەڵاتی شیاویان لە دەزگا ئیدارییەکانیاندا پێبدرێتەوە تاکو لە برین وناهەموارییەکانی سات و ڕۆژەکانی کارەساتەکەیان سارێژ بکرێتەوە.
ئەرکێکی تر کە لەسەر شانی هەموانە ئەوەیە کە هەوڵەکانی پاراستنی ئێزدییەکان و ناوچەکانیان زیاتربخرێنەگەڕ تا لە هەر هەڕەشەو پەلاماردانێکی تر کە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!