وا دەمی دەورەی ڕەواحە گوڵ لە سەحرا ڕەوح ئەدا
مل لەگەڵ گوڵدا دڵ ئاگاهی لە سڕڕی لەوح ئەدا
تووری ئاڵی لالە، ئاگری تووری موسا هەڵدەکا
ئەو گڕە وا سڕڕی ئەم سیحری حەڵالە حەل دەکا
هەردە ئاڵ و سوور و مۆرە، وەک کەوای سورمەی عروس
گوڵ گەڵای لوول کردووە وە توڕڕەیی دڵداری ڕووس
ساحەیی وادی لە وادە ڕوویی سەحرا تاوسە
کەڵکەڵەی ئەم موڵکە دووسەد کاوسی لێ ئاوسە
عەکسی میهر و مەﮪ لە ئاوا سلسلەی داوی دڵە
تالعی ئەم کوردە وەک ئەو سلسلە سەدری گوڵە
گرمەگرمی هەور و دەردی کێ دەڵێ دڵ دەسرەوێ
ڕۆحی عولووی کورد سەمای ئاماڵی ساماڵی دەوێ [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#