من وەزن و قافیەم نەدەویست، سەهلی مومتەنع
ڕوانیم بە قەیدی قافیەوە ڕەخنەدار ئەبێ
هاتم بە قافیە و بە قسەی قۆڕ و لەنگ و درێژ
نووسیم نەوەک بڵێن کە تەڵا کەم عەیار ئەبێ
خۆزگە ئەوانەی بە فەساڵ و بە فیشاڵ ئەدوون
لەو تیرەیە ئەبوون کەوا کەوانیان دیار ئەبێ [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#