ساقی بە عەشقی بەرزی خاکەکەم
بە یادی قەومی دڵ غەمناکەکەم
بۆم پڕ کە جامی مەی با دڵ خۆش بێ
کەڵکەڵە و سەودای سەر فەرامۆش بێ
توخوا سا (ڕەشۆڵ) تۆش قەتارەکەت
سەدای سوب سەحەر پای کۆسارەکەت
بەڵکوو بێنە جۆش نەوجوانانمان
تێکۆشن بە عیلم بۆ خان و مانمان [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#