هاوینمان بۆ هات وەک کڵپەی تەنوور
تەپە دووکەڵی خستە شارەزوور
زوڵفی بەڕەزای شۆخی هەڵقرچان
نێرگسەجاڕی بە جارێک تەپان
چنووری چون نوور کەوتە ناو دووکەڵ
ملی وەنەوشە کەچ بوو بە ئاژەڵ
(لدوس) ی ناو بوو بەڕەزای پەست کرد
پەلی چنار و سەوڵی بەیدەست کرد
مانگەشەو جلوە و تریفەی کەم بوو
وێنەی دەماوند گەردوون پڕ تەم بوو
خۆزگە ئەم گڕە تاوی عەشق ئەبوو
لە دڵی وەتەنپەرست بەر ئەبوو
ئەوسا ئەو جۆشە، دڵی ئەنەخشان
دڕکی تەماعی شەخسی ئەسووتان
هانام بە تۆیە خوای (ژیان) و (ژین)
لەم دەرفەتەدا شپرزە نەبین
جارێکە و ئەمجار کوڕگەل بێنە کار
کاڵای کوردستان بخەنە بازاڕ [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#