ئەم تاقە (3) دێڕەی خوارەوەی بەبۆنەی جەژنێکی قوربانەوە وتووە و لە سەر کارتێکی بچوک چاپی کردووە و بەسەر دۆست و هاوڕێکانیا لە جیاتی کارتی جەژنە پیرۆزە بڵاوی کردۆتەوە:
خوا حەزرەتی ئیسماعیلی لە ژێر تیغ هێنایە دەر
ساڵتان هەموو هەر بە جەژن و بە شادی بباتە سەر
ئەو جەژنە جەژنە، میللەتی تیا بە شادمانی بژی
بۆیە بەهاری پەسندە گوڵ و میوەی دێتە بەر
پێکمانەوە بێ، جەژن و دڵشادی
تا سەر بێ سەر و گەردن ئازادی [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#