کاک ئەحمەدەکەی خۆشەویستی خوا
زۆرکەس بە سایەی تۆوە نان ئەخوا
لەوانە زیاتر من تۆم خۆش ئەوێ
هەر تۆی سەربەرزیی قەومەکەت ئەوێ
کە لە زیندانیان تێکخزاندبووین
سێدارەیان بۆ داچەقاندبووین
تۆ چووبوویتە لای (بدیع الزمان)
مژدەت دابوویە بە ژیان و مان
فەرمووبوت ئێوە نامرن ئەمێنن
تا سەر ئازادی گەلتان ئەسێنن
خۆ من باوەڕم بەوە کردووە
بە وەسیەت ناوی ئەوەم بردوە
بەڵام وا ئەمرم بەو ئاواتەوە
بشمرم گۆڕم دەنگ ئەداتەوە [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#