عەشرەت هاوارە، عەشرەت هاوارە
کەوتوومە ئاراس ئاو بێ بوارە
ڕێم نییە منیش شوێن ئەوان کەوم
پیرم هەنگاوێک بنێم ئەکەوم
لێرەش وا کەوتووم بەدەم دەردەوە
لە ئیشی دووری و ئاهی سەردەوە
دکتۆر! دەوای تۆم ناوێ لێم گەڕێ
بەڵکم بە ئاهم دەوران وەرگەڕێ
یا وا وەگەڕێ ئێلم وەرگەڕێ
یا زرمەی تۆپی زەڕەی بەرکەوێ
ئەوسا کە دوعای من وا گیرا بێ
لە خانەی خاکا ئاواتم نابێ
ئینجا تەڵقینم بدەن بە کوردی
بڵێن ئاواتت هاتە جێ و مردی [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#