دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار
نوور بوون لەسەر کێوی ئوحود تۆمار بە تۆمار ئاشکار
خۆش خۆش نەسیمی عەنبەرین، بێن خۆش دەکاتن سەرزەمین
ئەمما نە بۆیی عەنبەرین یا نافەیی میشکی تەتار
بێ وادە ئیمشەو ڕۆژهەڵات یا نووری جانان سات بە سات
ڕۆشن دەکاتن سەر بیسات، (فی الليل يولج النهار)
پڕ بوو لە نوور دەشتی بەقا، گۆیا حەبیبی خۆش لیقا
(ليلا علی السلع ارتقی من نورەالقاع استنار)
#مەولانا خالیدی نەقشبەندی# [1]