هەموو ئەندامێکی کۆنگرەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەبێ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات، هیچ ئەندامێکی کۆنگرە بۆی نییە بە ئۆتۆمبێلی خۆی بچێتە هۆڵی کۆنگرە
بەپێی بڕیاری لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی پێویستە ئەندامی هەموو ئەندامێکی کۆنگرە بەر لە کۆنگرە پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدات.
ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی کە وابڕیاڕە ڕۆژی پێنجەشەممە 3ی 11ی 2022، ئەنجام بدرێت تەوابووە و هیچ ئەندامێکی کۆنگرە بۆی نییە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بچێتە ناو هۆڵی کۆنگرە، بەڵکوو لە ڕێگەی پاسی تایبەتەوە لە ئوتێلەوە دەگوازرێنەوە بۆ هۆڵ.
هەموو ئەندامێکی کۆنگرە بەر لە 24 کاتژمێر پشکنینی کۆڕۆنای بۆ ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بێت ناتوانێت بەشداری کۆنگرە بکات.
کۆنگرەی 14ی پارتی لەژێر ڕێ و شوێنێکی ئەمنی توند ئەنجام دەدرێت و جیاواز لە کۆنگرەکانی دیکە هیچ میوانێکی ناوخۆیی و دەرەکی ئامادەی کۆنگرەکە نابێت.
کۆنگرەی 14ی پارتی لە هەزار و 300 ئەندام پێکدێت و وابڕیارە جگە لە هەڵبژاردن سەرۆک و جێگرەکانی زیاتر لە 51 کەسیش بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن. [1]