#لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دڵنیایی لە بەرپرسانی ئێڕاق و ئێرانیش وەرگرتووە کە دڵنیاییەکە تایبەت بووە بە پرسی جوڵە سیاسییەکانی لە داهاتوو.
ئەو سەردانانەی لاهور شێخ جەنگی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بۆ #تاران# و #بەغدا# ئەنجامیداوە و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومی ئێڕاق و ئێران کۆبووەتەوە، بۆ وەرگرتنی دڵنیایی بووە.
لاهور شێخ جەنگی لەو سەردانانەی بۆ لایەنە سیاسی و حکومییەکانی ڕوونکردووەتەوە، مافی خۆیەتی دەست بە جوڵەی نوێی سیاسی بکات لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش داوای دڵنیایی کردووە.
لاهور شێخ جەنگی دڵنیاییەکەی بۆ ئەوە بووە لە ئەگەری دروستکردنی حیزب، یان لیستی سیاسی، خۆی و ئەو کەسانەش پارێزراو بن کە کاری لەگەڵ دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی بە تەواوی لە یەکێتی دەرکراوە و ناتوانێت بگەڕێتەوە ناو حیزبەکەی.
بەرپرسانی ئێڕاق و ئێرانیش دڵنیاییانداوە کە ئەوان لارییان نییە لە هەنگاوی داهاتووی لاهور شێخ جەنگی و ڕێگە نادەن کێشەی بۆ دروست بێت، بەتایبەتی ئەگەر هەنگاوەکانی لە ڕووی یاسایی کێشەی نەبێت. [1]