ناو: ئەژین
ناوی باوک: عومەر عەلی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-11-2000#
شوێنی لەدایکبوون: #پیرەمەگروون#
$ژیاننامە$
لە خێزانێکی هەوڵدەر و میهرەباندا لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی (سەرەتای و ئامادەیی و ناوەندی) بە ئاستەکانی پلەی یەکەمی و دووەمی و سێیەمی، سەرکەوتووانە لە شارۆچکەی پیرەمەگرووندا تەواوکردووە.
لە تەمەنی (9) ساڵییەوە دەستی کردووە بە خوێندنەوەی پەڕتووک و لەتەمەنی (12) ساڵییەوە دەستی بە نووسین کردووە و چەندین چیرۆک و بابەتی جیاوازی نووسیوە.
یەکەمین بەرهەمی چاپکراوی بەناوی (ژیان) لە مانگی حەوتی ساڵی 2022 کەوتە بەردیدەی خوێنەران و دووەم بەرهەمی چاپکراوی کە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب 2022 دەکات لە #سلێمانی# بەناوی (کچانی ئەوین) بەردەست دەبێت بۆ خوێنەرانی.
لە تەمەنی (11) ساڵییەوە بەردەوام سیمینار و بابەتی جیاوازی پێشکەش بە هاوڕێیان و هاوپۆلەکانی کردووە و وەک کتێبخانەیەکی گەڕۆک بە بەشداریکردنی کتێبەکانی خۆی لەگەڵیان بووە، لەتەمەنی (13) و (14) و (15) ئەرکی بەڕێوبەری کتێبخانەی قوتابخانەکەی خۆی لە ئەستۆ گرتووە کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەو کتێبخانەیە.
لە ئێستادا 2022 خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی کۆمەڵناسییە لە زانکۆی سلێمانی.
وە لە بەرواری 11-11-2020 بیرۆکەی درووستکردنی پڕۆژەیەکی بە مێشکدا دێت و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێنەر لە چەندین ناوچەی جیاواز دەست دەکات بە درووستکردنی پڕۆژەیەکی جیاوازە کە (پڕۆژەی بەخشەرانی کتێب)ە و ماوەی دوو ساڵە تاکوو ئێستا 2022 بەڕێوەبەری ئەم پڕۆژەیە، لە (18) ناوچەی جیاوازی کوردستاندا کە ئامانجیان بەردەوامیدان بە خوێندنەوەی کتێب و هاندانە بۆ خوێندنەوە و لە ساڵی یەکەمی پڕۆژەکەیدا (10861)کتێبیان بە سەر (15) ناوچەی جیاوازی کوردستاندا دابەشکردووە لەگەڵ چەندین سیمینار و چالاکی جیاواز.
$پەرتووکە نووسراوەکانی$
1- ژیان - 2022
2- کچانی ئەوین - 2022
[1]