ناونیشانی پەڕتووک: چێژی تێڕامان
ناوی نووسەر: ئەیاد قونەیبی
ناوی وەرگێڕ: #ئەیاد فەهمی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
یەکێک لە بەچێژترین شتەکانی ژیانم ئەو چێژەیە لە کاتی تێڕامان لە ئایەتەکانی خودا و نقوومبوون لە دەریاکانی و دەرهێنانی گەنجینەکانیدا هەستی پێ دەکەم، دواتر پەیوەیستی دەکەم بە واقعی ئێستاوە، بۆ هەموو پرسیارێک وەڵامێکم دەست دەکەوێت و بۆ هەموو کێشەیەک چارەسەرێک دەبینمەوە، وەڵام و چارەسەرێکی خودایی کە پارێزراوە لە هەڵە، حەقیقەتێکی ڕەهایە و لە ئێستا و داهاتوودا باتڵ کاری تێ ناکات...
لەکاتی تێڕامان و وردبوونەوەدا، ئایەتەکان ڕزگارم دەکەن لە شۆکی ئەو بیرکردنەوانەی کە دەدەن بەیەکدا، لە هەڵوێستە قورسەکاندا ڕاوەستاوم دەکەن، دڵم ئارام دەکات لەو دەمەی ترس و بیم دەووری داوم، وەک ئەوەی پەتێک بێت لە ئاسمانەوە شۆڕکرابێتەوە و نوورێک بێت کە تاریکیەکانی ژیانی ڕۆشن کردۆتەوە.[1]