دەسری کەپوویە
دوو گوێێ بە گرۆیە
چاوی لە تۆیە
مەبەستی مەتەڵەکە چاویلکەیە، دەسڕی کەپوویە، (کەپوو واتە: لوت) مەبەست لە چاڵی چاویلکەیە کە لەسەر لوت دەوەستێ، دوو گوێی بە گرۆیە، مەبەست لە کلکی چاویلکەیە کە لەسەر گوێ دەوەستێ، چاوی لە تۆیە، مەبەست لە چاوەکانی چاویلکەیە کە شتی پێدەبینرێت. وەڵام (چاویلکە) . [1]