سێ پا سەر زەمین
چوار لاق لە ئاسمان
هەڵسا دایە بەرحینگان
سێ پا سەر زەمین، مەبەست لەو سێ پا دارەیە کە بۆ مەشکە ژەنین بەکاردێ، چوار لاق لە ئاسمان، مەبەست لە مەشکەیە لەکاتی هەڵواسینی بە سێپای مەشکەدا قاچەکانی بۆ سەرەوەیە، هەڵسا دایە بەرحینگان، واتە: کابان هەستا و دەستی بە مەشکە ژەنین کرد. وەڵام (مەشکە ژەنین) . [1]