20 لە ئەندامانی کۆنگرەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەهۆی ئەوەی پشکنینی کۆڕۆنایان پۆزەتیف بوو، ڕێگەیان پێ نەدرا بەشداری کۆنگرە بکەن.
ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی 51 کەس دەبێت لەگەڵ 10 ئەندامی یەدەگ.
ناوی سەرکردایەتی پارتی دەگۆڕێت، بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی.
هەر یەک لە #عارف تەیفور# و عیزەدین ڕێکەوتی و #کەریم سنجاری# خۆیان کاندید ناکەنەوە، بۆ سەرکردایەتی پارتی.
ئەو کەسانەی کە لە حزبەکانی دیکە هاتوونەتە ناو پارتی و بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی خۆیان کاندید کردووە، #مەسعود حەیدەر# چانسی لە هەمووان زیاترە بۆ بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی.
مستەفا مەسعود بارزانی ڕەتیدەکاتەوە خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرکردایەتی پارتی، ئەو ڕونکردنەوەیەی مستەفا بارزانی دوای ئەوە هات کە لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنەوە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ناوبراو یەکێکە لە کاندیدەکانی سەرکردایەتی پارتی.
لەو 51 کەسەی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵدەبژێردرێت، ”17” کەسیان دەکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی.
هەموو ئەندامێکی کۆنگرەی پارتی، دەبێ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدات.
هیچ ئەندامێکی کۆنگرەی پارتی، بۆی نییە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بچێتە هۆڵی کۆنگره.
پاسی تایبەت دابینکراوە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی پارتی کە لە هوتێلەکانەوە بگوازرێنەوە بۆ هۆڵی کۆنگرە.
#مەسعود بارزانی#، لیستێکی 80 کەسی بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دیاریکردووە کە بە گوێرەی شوێنی جوگرافی و پێکهاتەکان و نەتەوەیی و ئایینییەکان لە 40 ئەندامی سەکردایەتی کۆن و 40 ئەندامی سەرکردایەتی نوێ پێکدێت لەو ڕێژەیەش 51 کەسیان دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی و 10 کەسیش وەک یەدەگ هەڵدەبژێردرێن.
لە کۆنگرەی 14ەی پارتی زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پارتی خۆیان کاندید دەکەنەوە.
لە شوێنی ئەندامانی پێشووی سەرکردایەتی وەک د.#ڕۆژ نوری شاوەیس#، ڕەمزی شەعبان، #فەرەیدوون جوانڕۆیی#، یونس ڕۆژ بەیانی، #عومەر عوسمان#، #کەریم سنجاری#، عیزەدین ڕێکەوتی، عارف تەیفور، ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی نوێ دێنە شوێنەکانیان.
بەپێی پێشبینییەکان، ژمارەی ئەو کەسە نوێیانەی کە ئەگەری هەیە لە کۆنگرەی 14ەی پارتی، ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە 16 کەس تێپەڕ ناکات و 35 کەسیش لە کۆی 51 ئەندامی پێشووی سەکردایەتی دووبارە وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێنەوە.
بەپێی هەموو ئاماژەکان، لە باشترین حاڵەتدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە #نێچیرڤان بارزانی#، نزیکن و ئەگەری هەیە ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە 10 کەس تێپەڕ ناکات. [1]