دەردی گرانی گرانیی کەم بوو
سەبوونی چلەی سووکی بۆ غەم بوو
هەناسەی ساردی دەمگەرمی گەرمام
ئیتر ناکەومە جێی گەرما گەر مام
ئەڵێن هوودڕە لەم شارەزوورە
کەری خستووە لەم شارەزوورە
هاوین هاودەمی مار و دووپشکین
لە بەشی ژارا خێوی دوو (پشک) ین
ئای بۆ تاڤگەکەی سەر ڕێگای بەڵخە
ئەو ئاوە ساردەی بێقەوزە و بەڵغە
هی واشمان هەیە بە یادی مەستان
ژووری زستانەی لێ بووە بە کوێستان
لە تەمووزی ساڵی 1941دا وتوویەتی [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#