#کۆسرەت ڕەسول عەلی#: مامۆستا #باکووری# ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد
کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی هونەرمەند باکووری کرد بۆ کۆچی دوایی ئەو کەڵە هونەرمەندە:
- مامۆستا باکووری هونەرمەندێکی گەورە و دیاری کوردستان بوو، زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی گەورەی ڕەوتی هونەری کوردی کرد.
- ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد.
- کۆچی دوایی ئەم کەڵە هونەرمەندە زیانێکی گەورەیە بۆ هەموومان.
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان: کەسوکار و خانەوادەی هونەرمەندی گەورە مامۆستا باکووری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچ دوایی هونەرمەندی گەورە و بەناوبانگی کورد مامۆستا باکووریم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا باکووری هونەرمەندێکی گەورەو دیاری کوردستان بوو، زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی گەورەی ڕەوتی هونەری کوردی کرد، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی #کۆیە# بوو، ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد، کۆچی دوایی ئەم کەڵە هونەرمەندە زیانێکی گەورەیە بۆ هەموومان.
بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، یاد و یادەوەری بەخێر بێت. [1]
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان