چوارپای لە هەورە
پشتی لە ئەرزە
لێی دەی بەلینگە لەرزە
چوار پای لە هەورە، مەبەست لە مەشکەیە (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێ) هەر چوار قاچەکەی بە سێپایەکەوە هەڵدەواسرێ، پشتی لە ئەرزی، مەبەست لەوەیە کە پشتی مەشکە بۆ خوارەوەیە، لێی دەی بە لینگە لەرزە، مەبەست لە مەشکە ژەنینە کە لەگەڵیدا جەستەش دەلەرزێ. وەڵام (مەشکە ژەنین) . [1]