چییە لە ئاسمان ناڕوا، لەسەر زەوی دەگەڕی.
مەتەڵەکە ڕاستەوخۆ بە پرسیار دەستی پێ کردووە، مەتەڵساز پرسیار لە گوێگردەکات، بۆ ئەوەی وەڵام بدۆزیتەوە، چییە لە ئاسمان ناڕوات، مەبەست لە خۆرە، لەسەر زەوی دەڕوات، مەبەست لە تیشکی خۆرە کە بەهۆی خولانەوەی زەوییەوە، واهەست دەکەین دەجووڵێ. وەڵام (تیشکی خۆر) . [1]