ناو: سلڤانە
ناوی باوک: دڵشاد
ساڵ لەدایکبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: #هەرمۆتە# -#کۆیە#
$ژیاننامە$
سلڤانە دڵشاد، کچە چالاکوانێکە و لە بواری بزنس و بازرگانی کاردەکات، توانیویەتی بەهۆی پیشەکەی بناسرێت و لە زۆربەی چالاکییە جۆرا و جۆرەکان بەشدار و قسە کەرە.
سلڤانە، ساڵی 1987 لە گوندی هەرمۆتەی سەربە شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە، چەند ساڵێکە لە بواری بزنسسی بچوک لە شاری #هەولێر# کاردەکات و وەک چالاکوانێکی دیاریش لە زۆربەی پرسەکان بەشدار و خاوەن هەڵوێست بووە، بەهۆی ئەوەی سلڤانە خاوەن ڕوخسارێکی جوانە و زۆرجار وێنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بەدوای دادێت، سلڤانە لە دیدارێکی زاری کرمانجی دەڵێت (بەر لەوەی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان چالاکبم بەهۆی ئەوەی کاندیدبووم بۆ هەڵبژاردن و دواتر کاری بزنسس دەکەم هەر ناسراوبووم، بەڵام ئەم تۆڕانەش هۆکارێکن بۆ ناساندنی زیاتری مرۆڤ، سەرە ڕای سەرقاڵی ژیان ڕۆژانە بەشێک لەکاتەکەم بۆ سەیرکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تەرخاندەکەم و ئەو چالاکییانەی ئەنجامیان دەدەم، بڵاو دەکەمەوە و زۆرجاریش وەڵامی سەرنجەکانی خەڵکیشم داوەتەوە بەپێی کات).
ئەو چالاکوانە لە بارەی گرنگی و پارێزگاری کردن لە ڕوخساری دەڵێت (جوانی ڕوخسار شتێکە خوا بەمرۆڤەکانی داوە ڕاستە ڕوخسار گرنگە، بەڵام کەسایەتیش گرینگترە، من چەند پارێزگاری لە جوانی خۆم دەکەم دوو ئەوندەش لە کەسایەتیم، مرۆڤ ئازادە لەوەی ئەنجامی دەدات هەموو شتێکیش سنووری خۆی هەیە، ئەو وێنانەی دایان دەنێم بەلای خۆمەوە شتێکی ئاساییە خۆتان دەزانن دانانی وێنە قسەی بەدوا دادێت وەک سلڤانە هیچ کاردانەوەم نەبووە لەسەر ئەو کۆمێنتانەی دەنووسرێن، چونکە بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕانە هەموو ڕەنگ و دەنگێکی جیاوازی تێدایە و دەکرێت شتێک بەدڵی نەبێت و ڕەخنە بگرێت لەگەڵ ئەمەش خەڵکێکی جوان هەیە شتی ناوازە دەنووسێت).
لەدواپەیڤەکانی دا سلڤانە دڵشاد، ئاشکرای دەکات شوو بەکەسێک دەکات لەخۆی بەهێزتربێت، لەبەر ئەوەی ئەو بەماندووبوون گەشتووەتە ئەو قۆناخە، وەک خۆی دەڵێت (لە یەکێک لە بەرنامەکان پرسیاری ئەوەم لێکرا بۆ تا ئێستا 2022 شووت نەکردووە، وەڵامی من ئەوەبووە: کەسێکی لەخۆم پیاو تربێت، من ئەو قسەیەم لەخۆوە نەکردووە چونکە منێکی ئافرەت بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر گەشتوومەتە ئەو ئاستەی ئێستا هەم، بۆیە شایەنی کەسێکم کە لەخۆم بەهێزتربێت، نەوەک کەسێک بێت ڕەفتاری وەکوو هەندێک لەو گەنجانە بێت کە تا ئێستا نە لەمانەی خۆشەویستی و نە لە پڕۆسەی هاوسەرگیری دەگەن. [1]