چەرمم دەرهێنا ڕەقی لەگەڵ هات
لەناو مووم نا، دووجاری پیاهات
لەگەڵ دەرهێنان ئاوی لەگەڵ هات
چەرمم دەرهێنا، مەبەست لە کلدانە، (کلدان: کلی تێدایە، لە کوردەواردا ژنان و کچان بۆ خۆڕازاندنەوە چاوی پێدەڕێژن) ڕەقی لەگەڵ هات، مەبەست لە (مێڵ) ە، (مێڵ: کلی پێ لە کلدان دەردەهێنرێ، دارێکی بچووکی باریکە، هەندێکجار لە شاخی ئاژەڵ درووست دەکرێ، لەناو مووم نا، دووجار پیاهات، واتە: مێڵێک کلم هێنا بەناو پێڵوو برژانگی چاومدا، لەگەڵ دەرهێنان ئاوی لەگەڵ هات، واتە: کە چاوم ڕشت، چاوم پڕبوو لە ئاو. وەڵام (چاوڕشتن بە کل) .[1]