گا سووری حەوت چەرم
بۆی گریای بەبێشەرم
گا سوور، مەبەست لە پیازەی سوورە (پیاز لە کوردستاندا ڕەنگی سوور و سپی هەیە) حەوت چەرم، مەبەست لەوەیە کە پێکهاتەی پیاز توێ توێ یە، لەمەتەڵەکەدا بە چەرم ناوی بردووە، بۆی گریای بەبێشەرم، پیازی سوور تیژە، ئەو کەسەی دەیجنێ، ئاو بە چاویدا دێتەخوار، لە مەتەڵەکەدا بە گریان چوواندوویەتی. وەڵام (پیاز جنین) .[1]