ناونیشانی پەڕتووک: کەرەکەم پێی گوتم
ناوی نووسەر: تۆفیق ئەلحەکیم
ناوی وەرگێڕ: حەمید بانەیی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2022
کەر گرنگی و ڕۆڵی خۆی لە ژیانمدا هەیە، لای من گیانەوەرێکی پیرۆزە، وەک گرنگیی سیسرکی جوعران لای میسرییە دێرینەکان.
هەر لە منداڵییەوە بە شێوەی جاشولکەیەکی جوان ناسیومە، کە خانەوادەی خۆمان بە سی قرووش بۆ سەیران وگەڕانەکانم لە لادێ بۆیان کڕیم. کورتانێکی سووری هەبوو و هەرگیز لە یادم ناچێت. باشترین هاوڕێی یەکتر بووین، بۆ خەو نەبێت لێک جیا نەدەبووینەوە. هەر لە تەمەنی خۆمدا بوو، واتە قۆنغی منداڵیی لە هۆزی خۆی، هەروەک منیش لە قۆناغی منداڵیی ڕەگەزی خۆمدا بووم. [1]