ناو: ماهیر
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1973
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
هونەرمەند (ماهیر محەمەد ئەمین) ساڵی 1973 لە شارۆچکەی ڕواندز لەدایک بووە، دەرچووی بەشی شارستانی کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددینە، ساڵی 1993 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە تەمەنی منداڵیدا لای مامۆستا زرار محەمەد مستەفا بەشداری لە خولی فێربوونی مۆسیقا کردووە، ساڵی 1993 لەگەڵ هاوڕێیانی تیپی مۆسیقای زانکۆ دادەمەزرێنن و لە هەر چوار ساڵی خوێندنیان لە زانکۆ ڤیستیڤاڵی گۆرانی و مۆسیقا لە هەولێر ساز دەکەن، ئەلبومە بڵاو کراوەکانی بریتین لە (وەرزی سەهۆڵ بەندان 1997) (بەسەرچووم 2000) (درۆیەکی شیرین 2003) (دڵ ئاوێنەی دڵە 2008)، چەندین کۆنسێرتی لە ساڵەکانی 1999- 2001- 2003- 2004 لە شاری هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا سازداوە، وەک هونەرمەندێکی کورد لە چەندین ئاهەنگ و بۆنەی نیشتمانی و نەتەوەیی بەشداری کردووە. [1]