ناو: بێلان
ناوی باوک: حامید ئیسماعیل
ڕۆژی لەدایکبوون: #21-06-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #خەبات#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (بێلان حامد ئیسماعیل محەمەد - کاکەیی) یە، لە 21-06-1993 لە گوندی سفەیە سەر بە شارۆچکەی خەبات لە دایکبووە، قۆناغی بنەڕەتی لە گوندی سفەیە لە قوتابخانەی کاکەیی بنەڕەتی تەواوکردووە، لەساڵی 2007- 2008 وەکو قوتابی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر وەرگیراوە وەک ژەنیاری ئامێری ڤیۆلا بەبێ دابڕان گشت قۆناغەکانی پەیمانگای بە سەرکەوتووی بڕیوە و بەشداری تەواوی ڤیستیڤالەکانی پەیمانگا بووە، ساڵی 2012 بڕوانامەی لە پەیمانگا بەدەستهێناوە، لە 29-08-2015 ژیانی هاوسەری پێکهێنا وە دوو منداڵی هەیە بە ناوەکانی (وڵات و ڕۆژهات)، لە هەمانکاتدا لە قۆناغی پەیمانگا لەگەڵ چەند گروپێکی موزیکی بەشداربووە لەوانە گروپی سەنتەری ڕاژان کە چەندین کاریان کردووە، پاشان گروپی ژیا موزیک کە پێک هاتبوو لە چەند ژەنیارێکی بەتوانا، لە ساڵی 2013 تا 2017 دابڕاوە لە کاری هونەری، لە ساڵی 2017 وەکو قوتابی لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی هەولێر دەستی بە خوێندن کردووە و توانیویەتی بە پلەی یەکەم بەشی موزیک تەواو بکات بۆ هەرچوار ساڵی خوێندن و بەشداری تەواوی ڤیستیڤالەکانی سالانەی کۆڵیژی کردووە، لە ساڵی 2018 بە هەمان شێوە لە ڤیستیڤاڵی هونەرە جوانەکان بەشداربووە کە لە هەولێر و ڕانیە و دهۆک نمایش کرا، لە ساڵی 2019 لەگەڵ ئۆرکێسترای کوردستان بەشدار بووە وەکو ژەنیاری ئامێری ڤیۆڵا، کە تیایدا چەندین کاری کوردی و جیهانی نمایش کرا بە سەرپەرشتی هەردوو مایسترۆ (mamuka alavishvili) جۆرجی و مامۆستا چەتۆ نەورۆز، لە ئێستادا ئەندامە لە گروپی چەمبەر موزیکی هەوڵێر بە ئامێری(ڤیۆلا) کە گروپێکی ئەکادیمیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک ژەنیاری بەتوانا بەسەرپەرشتی مامۆستا (سەید ئەحمەد ڕواندزی). [1]