ناو: هونەر
نازناو: هونەر کەمان
ناوی باوک: عەبدولئەمیر ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #12-11-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (هونەر عەبدولئەمیر ئەحمەد حەمەد) ە، لە 12-11-1988 لە شاری هەولێر گەرەکی شۆڕش لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی هونەری گەورە بووە دایکی یەکێکە لە هونەرمەندە دێرینەکانی بواری شانۆ و درامای کوردی چەندەها ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کردووە لە هەولێر، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەڵۆ و ناوەندی لە قوتابخانەی هەڵگورد تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر بەشی موزیک 2008- 2009، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکان زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر بەشی موزیک 2012- 2013، لە بەرواری 17-6-2014 هاوسەرگیری کردووە و دوو کچی هەیە (ڤارین- هۆنیا)، ساڵی 2004 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە ژەنینی ئامێری کەمان، لە ساڵی 2007 بووەتە ئەندامی ئۆرکێسترای کوردستان- هەولێر و بەشداری چە ندەها کۆنسێرتی کردووە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان وەکو (جۆرجیا - بولغاریا - ڕۆمانیا)، چەند کۆنسێرتێکیان بەهاوبەشی لەگەڵ ئۆکێسترا و سەمفۆنیای جورجیا ئەنجامداوە، ئەندامە لە (ئۆرکێسترای نیشتیمانی عێراقی ساڵی 2007 - ئۆرکێسترای نیشتیمانی کوردستان - گروپی بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر - گروپی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر - گروپی ڕەسەن)، لە ئێستادا 2022 مامۆستایە لە بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی (لاوک)ی ناحکومی و بەڕێوەبەری هونەری لە قوتابخانەکانی (ئیشق و نیلۆفەری) نێودەوڵەتی. [1]