ناو: خاکمەند
ناوی باوک: مەجید عەبدوڵڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: #20-05-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (خاکمەند مەجید عەبدوڵڵا مستەفا) یە، لە 20-05-1988 لە شاری هەولێر گەڕەکی کوردستان لەدایکبووە، خویندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی حەمدی لە گەڕەکی کوردستان و ناوەندی لە قوتابخانەی شەهید ساڵح یوسفی لە گەڕەکی کوردستان تەواوکردووە، مامۆستایە لە بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر، ژەنیاری ئامێری کالرینێتە، سەرۆکی بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی (لاوک)ی ناحکومیە لە ساڵی 2015 تاوەکو ئێستا، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێرە ساڵی 2008-2009 بەشی موزیک- یەکەم لەسەر ئاستی بەشی موزیک و پەیمانگە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر- زانکۆی سەڵاحەددین ساڵی 2012-2013 دووەم لەسەر ئاستی بەشی موزیک، لە ئێستادا قوتابی ماستەرە، لە قۆناغی نووسین ناونیشانی نامەی ماستەرەکەی حەیران لە ڕووی دیاردە و فۆڕم و هونەری پێرفۆڕمەنسەوە.یە، لە گۆڤاری چالواز پەڕەیەی هەبووە بابەتیکی تێدا دەنووسی بە ناونیشانی ئامێرە موزیکییە ئۆرکێستراییەکان، لە گۆڤاری تاو چەند نووسینێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناونیشانی ئامیرە موزیکییە ئۆرکێستراییەکان، لە 23-09-2011 ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە و دوو کچی هەیە بە ناوەکانی (خاکان- توبا(، لە ساڵی 2004 دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی هیچ بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی نیە، ئەو تیپ و گرووپانەی کە کاری لەگەڵدا کردوون (ئۆرکێسترای کوردستان- هەولێر) (ئۆرکێسترای ژێداری گەنجانی هەولێر وەکو سۆڵیست کاری لەگەڵییان کردووە) (ئۆرکێسترای زانکۆی سەڵاحەددین) (گروپی موزیکی بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر) (گرووپی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر). [1]