گای ڕەش گووی سپی دەکا.
گای ڕەش لە کوردەواردا بەهادارترین و باشترین جۆری گایە، مەبەست لە مەشکەیە، (مەشکە ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت، لە پێستی بزن درووستدەکرێ) گووی سپی دەکا، مەبەست لە کەرەی دۆیە، لەئەنجامی ژەنینی دۆ پەیدادەبێت، لە دەمی مەشکەوە دەهێنرێتەدەر. وەڵام (مەشکە و کەرە) .[1]