ناو: گۆران
ناوی باوک: بەکر
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-02-1979#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (گۆران بەکر حسێن)ە، لە 15-02-1979 لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نیشتیمان و ناوەندی لە کۆماری هەر لەگەڕەکی خانەقای هەولێر تەواکردووە، دەرچووی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێرە، باوکی لە هۆزی مەروانەکانە کە سەر بە شارۆچکەی کۆیەن و هەر لەوێش لەدایکبووە، دایکی لە هەولێر لەدایکبووە مامی گەورەی دایکی کەسایەتیەکە بە ناوی (حەسەنە شەل) کەشۆڕشگێرێک بووە نزیکەی سەد ساڵ بەر لە ئێستا ئینگلیزەکان لە هەولێر لە سێدارەیان داوە، گۆران بەکر لە ساڵێ 2016 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکی کوڕێکە بە ناوی (ئاریاس)، گۆران بەکر وەک قوتابیەکی چالاک و موسیکڤانێکی زیرەک بەشداری لە فێستیڤاڵەکانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کردووە وەکو دەنگ بێژ و سۆڵۆی دەنگ هەروەها وەکو پیانۆژەنێکیش، ناوبراو لە خێزانێکی کورد پەروەر و هونەری پەروەردە بووە لە تەمەنێکی زۆر بچوک لە دوای خوێندنی سێی ناوەندی لە ساڵی 1994 خوێندنی مۆسیقای هەڵبژاردووە، دایکی خۆی بە پلەی یەکەم و براکانی بە تایبەتی نەوشێروان بەکری برای و هونەرمەندی گەورە ئەردەڵان بەکر و هاوڕێکانی بە پاڵپشتێکی پۆڵاینی خۆی دەزانیێ !!، کاتێک پەیمانگای هونەرە جونەکان تەواودەکا دەبێتە مامۆستای سەرەتایی مۆسقا، بەڵام ئەو لەبری مامۆستایەتی مۆسیقا گرینگی بە دەستەی مۆسیقای شەبەنگ دەدات و لەگەڵ شەش هاوڕێی تری دەرچووی پەیمانگا (دەستەی مۆسیقای کلاسیکی شەبەنگ) لە ساڵی 2000 دادەمەزرێنن و بۆماوەیەک دەبێتە بەڕێوەبەری ئەم دەستەیە و چەندین کۆنسێرتی هونەری و مۆسیقای کلاسیک بە ئەنجام دەگەیەنن، یەکێک لە پاڵپشتە هەرە نزیکەکانیان بۆ ئەو کات دادە (یاسەمین)ی ڕۆشەنبیر و هاوسەری هونەرمەندی گەورەی کۆچ کردوو محمد عارفە !!، ئەم دەستەیە چەند ساڵێک بەردەوام بوو لە خزمەتی مۆسیقای کلاسیک، بەڵام لەبەر بێ لایەنی و بێ پشتگیری و بارودۆخی ئەوسا گۆران بەکر و چوار ئەندامی تر ساڵ لە دوای ساڵ کوردستان بە جێ دەهێلن و ڕوو دەکەنە هەندەران، بەڵام لەگەڵ برا گەورەی هونەرمەندی گەورەی کورد ئەردەڵان بەکر بەشداری چەندین کۆنسێرت دەکا بە ئامێری کیبۆرد و عود، گۆران بەکر لەسەرەتای ژیانی پەیمانگا قوتابی ئامێری کەمان بووە لای مامۆستا فەرەنگ غەفوور، بەڵام ئەو پێداگر بووە کە ئامێرەکەی بگۆڕێ بۆ پیانۆ لەبەر حەز و خولیای زۆری بۆ ئەم ئامێرە سەرەڕای نەبوونی مامۆستای پیانۆ بۆ ئەو سەردەمە و بەسەرکەوتووی ئەم سێ ساڵەی کۆتایی پەیماناگا بەڕێدەکا، گۆران بەکر ناتوانێ پشتگیریە پۆڵاین و پاک و جوانەکانی مامۆستایان فەرهەنگ غەفوور و سیروان سیرینی و کارۆخ زرار لەبیر بکا، ڕۆژێکیان مامۆستا کارۆخ زرار دەستی دەگرێ و بەناو بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دەگەڕێنێ و دەڵێ پیرۆزبایی لە گۆران بەکر بکەن چونکە یەکەم کەس بووە ئامێری پیانۆی کۆک (نصب) کردووە، گۆران بەکر دەمێکە خەریکی نووسینەوەی ئاواز و گۆرانیە بەڵام ئەو بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە یەکەم گۆرانی لەسەر کۆچ کردنی برای هونەرمەندی ئەردەڵان بەکر بڵاوکردەوە بەناوی خەونت ئارام لە ساڵی 2012، دووەم بەرهەمی خۆی بە ناوی (گوڵی لادێ) لە تێکستی شاعیری گەورە ئەحمەد محەمەد و لە دابەشکردنی موسیکی موسیکڤانی بە توانا دیدەن توانا بڵاوکردەوە، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی چەندین بەرهەمی تری هونەریە لە داهاتوو بەڵام ئەو هێشتا زۆر دڵی پڕە لە خەمی گەندەڵی هونەری باشوور پێیوایە هونەرمەندی ڕاستەقینە و خاکی هەروەها هونەرمەندی بەرژەوەندی خواز و ئاوازە کۆپیەکانی بێگانە لە هەمان کات شوێنیان هەیە لە باشوور. [1]