ناو: شەماڵ
ناوی باوک: #جەلال سەعید#
ناوی دایک: خەدیجە مەجید
ساڵی لەدایکبوون: 1976
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (شەماڵ جەلال سەعید ڕەمەزان حوسێن)ە، ساڵی 1976 لە شاری هەولێر گەرەکی سەیداوە لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک مهابادین، دایکی ناوی (خەدیجە مەجید)ە ساڵی 1991 کۆچی دوایی کردووە، تا دووی سەرەتایی خوێندووە، لە 3-12-2013 هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خاتوو (چۆمان مەحمود) و کچێک و کوڕێکی هەیە بەناوەکانی (جەلال و پەپوولە)، لەدوای (6) ڕۆژ هاوسەرگیری کردنی هونەرمەند (جەلال سەعید)ی باوکی کۆچی دوایی دەکات، ساڵی 1999 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە تۆمار کردنی کاسێتێک لە شاری مهاباد لە تۆمارگای (مهاباد) خاوەنی قادری ڕەسوڵی، ساڵی 2003 سیدی (تۆ مەستی) تۆمار دەکات، ساڵی 2006 لەگەڵ باوکی سیدی (تەمەن) تۆمار دەکەن، ساڵی 2007 هەر لەگەڵ باوکی سیدی (ئەسرین) تۆمار دەکەن، ساڵی 2003 گۆرانی (تۆ مەستی) بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کردووە لە شیعری شیرین مهابادی و ئاوازی بەندەری بە کامێرای لوقمان مەزن، ساڵی 2006 گۆرانی (ئەسرین) تۆمار کردووە لە شیعری وشیار عەبدوڵڵا و ئاوازی وەرگیراو، ساڵی 2007 گۆرانی (بڕۆ بڕۆ) بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کردووە لە شیعری وشیار عەبدوڵڵا و ئاوازی خۆی، لە هەمان ساڵ گۆرانی (موریدی خەڵوەت) تۆمار دەکات لەگەڵ باوکی لە بەدرەددین بابەکر، هەر لە هەمان ساڵ گۆرانی (دکتۆرە خان) تۆمار دەکات لە شیعر و ئاوازی وشیار عەبدوڵڵا بە کامێرای دڵشاد مەشخەڵ، هەر لەم ساڵە 2007 گۆرانی (کە خۆشم ویستی) تۆمار کردووە لە شیعری خەلیل حاجی و ئاوازی مەغدید، ساڵی 2009 گۆرانی (هەولێرەکەم) دویت لەگەڵ باوکی تۆماردەکەن لەسەر ئەرکی خۆیان لە شیری خاڵە ڕەش ڕواندزی و ئاوازی جەلال سەعید بە کامێرای فەلاح دزەیی، لەهەمان ساڵ گۆرانی (بۆ دڵت دامێ) تۆمار دەکات لە شیعری جەبار حەبیب و ئاوازی عوسمان شارباژێڕی بە کامێرای دڵشاد مەشخەڵی، هونەرمەند شەماڵ جەلال لە ئێستادا 2022 بۆ بژێوی ژیانی شوفێری تەکسییە. [1]