ناو: یوسف
نازناو: یوسف مەرزانی
ناوی باوک: خالید وەیسی
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #مەخموور#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (یوسف خالید وەیسی ئەحمەد)ە، ساڵی 1967 لە شارۆچکەی مەخموور لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە مەخموور تەواوکردووە، ساڵی 1990 پەیمانگای تەکنیکی لە پارێزگای موسڵ تەواوکردووە، ساڵی 2012 بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە ڕاگەیاندن لە هەمان پارێزگا وەرگرتووە، دەرچووی پەیمانگای گەشەپێدانی مامۆستایانە و ئێستاش مامۆستای بابەتە کۆمەڵایەتیەکانە لە سنووری پەروەردەی دەشتی #هەولێر#، خێزاندارە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکەو لە هەولێر نیشتەجێیە، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، سەرەتای دەستپێکی هونەری بۆ ساڵی 1987 دەگەڕێتەوە کاتێک لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەنەرمەندانی شارۆچکەی مەخموور (تیپی مۆسیقای قەرەچوغ)یان دامەزراند، لەزۆربەی چاڵاکیەکانی ئەو تیپە بەشدار بووەو وەکو ژەنیار هاوکاری هونەرمەندانی دەڤەرەکەی کردووە و زۆر خوێندکاریش لەمیانەی خولەکانی مۆسیقا سوودیان لە تواناکانی بینیووە، وەکو ژەنیار بەشداری لە بەشێک لە چاڵاکیەکانی تیپی مۆسیقای هەست کردووە لە هەولێر، لە زۆر چاڵاکی جوراوجۆری هونەر بەشداری کردووە لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڤیسیڤاڵە هونەریەکاندا، دوو هۆنراوەی کراوەتە گۆرانی لەلایەن هونەرمەند (ئەحمەد زەمانە)، ساڵی 1988 لە چلەی هونەرمەند (تاهیر تۆفیق) لە گەلەری میدیا وەکو ژەنیاری کەمانجە بەشداری کردووە، ساڵی 2012- 2013 لە ڤیستیڤاڵی ئادار و نەورۆز وەکو ژەنیار بەشداری کردووە، لە بەرنامەیەکی هەرێم tv لە نەورۆزی 2006 بەشدرای کردووە لەگەڵ تیپی موسیقای مەخموور بۆ هونەرمەندی گۆرانی بێژ سروود حاتم، هەروەها لە ساڵی 2021 لەگەڵ هونەرمەند سلێمان قەرەچووغی لە تەلەفزیۆنی ڕەسەن بەشداری کردووە وەکو ژەنیار، لە 28-01-2014 لە کۆنسێرتێکی سەرشەقامی تیپی مۆسیقای هەست لە نزیک چایخانەی مەچکۆ وەکو ژەنیار بەشداری کردووە، هۆنراوەیەکی بەناوی (ئالودە بووم) کراوەتە گۆرانی بۆ تایتلی درامای تەلەفزیۆنی (کش مات)ی دەرهێنەر ئەمیر تەها. [1]