کەوڵی نێری شاخدارە
هەڵدەواسرێ بە دارە
خواردنەوەکەی سازگارە
نێریی: بزنە کێویی. کەوڵی نێری شاخدارە، مەبەست لە مەشکەییە کە لەچیا ڕاودەکرێت (مەشکە ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ دۆ ژەنن و درووستکردنی کەرە بەکاردێت) هەڵدەواسرێ بە دارە، واتە: مەشکە کاتێک کارت پێنییە بەداردا هەڵدەواسرێ، خواردنەوەی سازگارە، مەبەست لە دۆیە. وەڵام (مەشکە) . [1]